
“داهاتی گومرگی هەرێمی کوردستان دوو هێندە زیاد دەکات”
باسک نێت
سامر قاسم داود، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق :
عێراق بە تەواوی چووەتە ناو سیستمی “ئەسیکۆدا”ی جیهانی و لە چەند مانگی داهاتووشدا دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە هەمان سیستم دیجیتاڵ دەکرێن.
ئەم هەنگاوە تەنیا بۆ رێگری “لە ساختەکاری و قاچاخچێتی” نییە، بەڵکو دەرگایەکی گەورە بۆ بازرگانانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە تاوەکو بە نرخی فەرمی (1320 دینار) دۆلار لە بانکی ناوەندی وەربگرن
بە جێبەجێکردنی ئەم سیستمە، خاڵە گومرگییە ناوخۆییەکانی کەرکووک و مووسڵ هەڵدەگیرێن.
پێشبینی دەکەین لە دوو تاوەکو سێ مانگی داهاتوودا، جێبەجێکردنی کردەیی سیستمەکە لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات. ئەمە نەک هەر رێکارەکان یەکدەخات، بەڵکو پێمانوایە داهاتی گومرگی هەرێمی کوردستان بەلایەنی کەمەوە دوو هێندە زیاد دەکات.”




