جیهانڕاپۆرتهەواڵ

سەرۆكی كۆریای باكور (30) بەرپرسی وڵاتەكەی لە سێدارە دەدات

سەرۆكی كۆریای باكور (30) بەرپرسی وڵاتەكەی لە سێدارە دەدات

باسک نێت
رۆژنامەی (نیویۆرك پۆست)ی ئەمریكی بڵاویكردەوە: كیم جۆن ئۆن، سەرۆكی كۆریای باكور، (30) بەرپرسی وڵاتەكەی لە سێدارە داوە، بەتۆمەتی گەندەڵی و كەمتەرخەمی لە بەهاناچوونی هاوڵاتیان لەكاتی ئەو لافاوە گەورەیەی وڵاتەكەی گرتەوە.

سەرۆكی كۆریای باكور، ئەو بەرپرسانەی تۆمەتباركردووە بە شكستهێنان لە رێگەگرتن لە لافاو و داڕمانی زەوی كە چەند ناوچەیەكی وڵاتەكەی گرتەوە، كە بەهۆیەوە (4) هەزار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا, هەزارانی دیكەش ئاوارەبوون.

تەلەفیزیۆنی چوتسون، لەزاری بەرپرسێكی رژێمی كۆریای باكورەوە بڵاویكردووەتەوە, لەنێوان (20_30) بەرپرسی كۆریا بە گەندەڵی و كەمتەرخەمی لە راپەڕاندنی كارەكانیان تۆمەتباركراون، بەوهۆیەوە هاوكاتی لافاوەكە لەكۆتایی مانگی رابردوودا، فەرمانی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، تەواو بەرپرسەكانیش لەناوچە لێقەوماوەكانی لافاوەكەبوون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close