عێراقهەواڵ

سەرۆك كۆمار داوا دەکات “دامەزران و پێدانی زەوی لەلایەن حكومەتەوە رابگیرێت تا دوای هەڵبژاردن

سەرۆك كۆمار لەنامەیەكدا بۆ چوارچێوەی هەماهەنگیی
“دامەزران و پێدانی زەوی لەلایەن حكومەتەوە رابگیرێت تا دوای هەڵبژاردن”
باسک نێت
لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق لە نامەیەكدا بۆ سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی (شیعە):

لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی هەڵبژاردن و لەپێناو گەیاندنی پەیامی دڵنیاكردنەوە بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی، دوای رێككەوتنمان لەگەڵ سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی 30/7/2025، پێشنیار دەكەم ئەم رێكارانە بگیرینەبەر (لەوانە):

بە لەبەرچاوگرتنی بەكارهێنانی كارتی دامەزراندن و گرێبەستەكان بۆ دانانی كاریگەریی لەسەر دەنگدەران لەلایەن هەندێك لە كاندیدەكانەوە، پێشنیاردەكەین دامەزراندن و گرێبەستی حكومی رابگیرێت تا ئەوكاتەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكرێت.

بە لەبەرچاوگرتنی هەڵاوسانی ژمارەی ئەوانەی كە چاودێریی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، داوا دەكەین تا تەواوبوونی هەڵبژاردن دانانی نوێ لە چاودێریی كۆمەڵایەتیی رابگیرێت.

هەڵبژاردنەكانی پێشوو دەریانخستووە بەڵێنی پێدانی زەوی بەكارهێنراوە بۆ دانانی كاریگەریی لەسەر دەنگدەران، پێشنیاری راگرتنی دابەشكردنی زەوی دەكەین لە بەغدادو پارێزگاكان تا تەواوبوونی هەڵبژاردن.

نوسراوی سوپاس و پێزانینی بەكۆمەڵ بۆ فەرمانبەران رابگیرێت لەسەرجەم سەرۆكایەتیی و وەزارەت و پارێزگاكان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close