عێراقكوردستانهەواڵ

دوو خاڵە گومرگی لە نیوان هەرێم و عێراق دەکرێتەوە

حكومەتی عێراق سەرقاڵی كردنەوەی دوو گۆڕەپانی گومرگییە لە نێوان هەرێمی كوردستان و شارەكانی عێراق. بەهۆی كردنەوەی ئەو دوو گۆڕەپانە تەواوی جوڵەی بازرگانی نێوان عێراق و هەرێم دەكەوێتە ئەو دوو خاڵە گومرگییە.

باسک نێت

بەپێی زانیارییەكان، ئەو دوو خاڵە گومرگییە یەكێكیان لە پارێزگای موسڵ و ئەوەی دیكەشیان لە پارێزگای دیالە دەبێت. كە دەبێت تەواوی ئەو كاڵایانەی دەنێردرێنە شارەكانی عێراق لە رێی ئەو دوو گۆڕەپانەوە بێت.

حکومەتی عێراق چەند ئامانجێکی لە دانانی ئەو دوو خاڵە گومرکیە هەیە کە بریتین لە کۆنترۆڵی بازرگانی و ترانزێتی دەروازەکانی هەرێم بۆ ناو عێراق.

لە دوای دانانی ئەو دوو بازگەیە هیچ بارێکی هاتوو لە ئێران و تورکیا بەبێ تێپەڕبوون بەو دوو بازگەیە ناچێتە باشور و ناوەڕاستی عێراق. لەو ڕێگایەوە حکومەتی عێراق داهات و مەنەفێستی گومرکی دەروازەکانی هەرێم دەزانێت، چونکە هیچ بارێک بەبێ مەنەفێستی چوار دەروازە فەڕمیەکەی هەرێم بەو بازگانە تێپەڕنابێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close