تەندروستیعێراقهەواڵ

بەغدا.. سێ‌ حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەغدا/ ڕەسافە ڕایدەگەیەنێت، سێ‌ حاڵەتی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، بەمشێوەیە كۆشی گشتی ئەوانەی چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە هەشت حاڵەت لە بەشی ڕەسافە، ئاماژە بە دەستنیشانكردنی حاڵەتێكی توشبوونی نوێ‌ دەكات كە ژمارەی توشبوان بۆ 12 توشبوو بەرزدەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، دكتۆر عەبدولغەنی سەعدون ساعدی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەغدا/ ڕەسافە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە”كۆی گشتی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەری ڕەسافەی بەغدا گەیشتە 12 حاڵەت، لەپاش دەستنیشانكردنی حاڵەتی نەخۆشێك كە سەردانی نەخۆشخانەی كندی كردوو كە ژنێكی تەمەن 45 ساڵانە”.

ساعدی دەڵێًت”سێ‌ حاڵەتی توشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە كە دوو پیاو و ژنێكن و تەمەنییان لەنێوان 60 بۆ 65 ساڵاندایە و لە كەرەنتینەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب دەرچوون و گەڕاونەتەوە ماڵەكانیان، لەئێستاشدا ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە 8 كەس”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close