
ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی (13/3/2020) به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و جێگری پارێزگار و قائیمقامی هەڵەبجە و ئه‌ندامانی ژووری رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له دیوانی پارێزگا ئه‌نجام دا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیار و راسپاردەیەک ده‌ركران
1. پابەند بوون و جێبەجێکردنی سەرجەم ( بڕیارەکان و ڕێنماییەكان) کە لە بەیانی ژمارە ١٥ ی وەزارەتی ناوخۆ و ڕێنمایی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی گواستنەوە و دەستەی گەشت و گوزاری ١٢/٣/٢٠٢٠ دەرچوون.
2. راگرتنی هاتووچۆ لەنێوان قەزاو شار‌و شارۆچکەکان جگە لە تیمە تەندروستیەکان و شاندی فەرمی و (ڕێکخراوو ئاژانسەکانی UN)و هێزە ئەمنیەکان و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان، بۆ هەر حاڵەتێکی تر پێویستەی بە ڕەزامەندیی لیژنەی رێگەپێدان دەبێت.
3. ڕاگرتنی هەموو هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی (پاس و مینی پاس)ی ناوشارو دەرەوەی شارەکان لە سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ه ڕێگە بە هاتنی هیچ گواستنەوەیەکی گشتی لە پارێزگا‌و ئیداره‌ی ناحییه‌كان بۆ هه‌له‌بجه نادرێت.
4. داخستنی سەرجەم چایخانە و کافتریا و چێشتخانەکان و كه‌بابخانه . تەنها دەتوانن بەشێوەی ناردن بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان خواردن پێشکەش بکەن و خواردن لەنێو چێشتخانە و سەرشەقامەکان بەهیچ جۆرێک ڕێگەپێدراو نییە ( ته‌نیا سه‌فه‌ری رێگه پێدراوه).
5. شوفێری تاکسیەکان دەبێت پابەندی بەستنی ماسک و بەکارهێنانی جێلی تعقیم بن.
6. لەپێناو کەمکردنەوەی قەڕەباڵغی و بەریەککەوتنی کەسەکان، لەکاتی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکان پێویستە تەنها کەسی یەکەمی پەیوەندار لەکۆنفڕانسەکە ئامادەبێت و کەسانی تر نابێت لەگەڵی بوەستن. هەروها ڕۆژنامەوانان پێوویستە ۲ مەتر لە شوێنی لێدوانی ڕۆژنامەوانیەکە بوەستن و دووری نێوان هەر یەکەیان نابێت لەیەک مەتر کەمتر بێت.
7. لە مارکێت و دوکان و مۆڵەکان پێویستە، کرێکارەکان ماسک و دەستکێش بەکاربهێنن ،ڕێگە نەدەن دووری خۆیان و کڕیار لە یەک مەتر کەمتر بێت و جێڵی تعقیم لەشوێنەکە بە بەردەوامی بەردەست بێت.
8. سەبارەت بە شوێنە جەنجاڵ و قەرەباڵغەکان ، دەسەڵات دراوەتە لیزنەکان ، هەر شوێنێك جەنجاڵی، قەرەبالغی و بەریەكکەوتنی زۆری هاووڵاتیانی تێدابوو، ڕێوشوێن و ڕێکاری تایبەت بگرنەبەر و ناو بازاڕی هەڵەبجە قەرەباڵغی خاوەن عەرەبانەکان ڕێگە پێنەدراوە و قەدەغە دەکرێت.
9. بەنزینخانەکان پابەند بن بە ڕێنماییەكان و شۆفێرەکان لە ناو ئۆتۆمۆبیلەکانیان بمێننەوە و کارمەندانی بەنزینخانەکان هەستن بە ئەنجامدانی تێکردنی بەنزین.
10. داخستی یاریگاكانی (تاتان) هەموو هۆڵە وەرزشییەکان.
11. داخستنی سه‌رجه‌م هاوینه‌هه‌واره‌كان و پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان.
12. رێگە بە هه‌مووجۆره گردبوونه‌وه‌یه‌ك له بازاڕه میلییه‌كان نادرێت.
13. قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو كۆڕ و كۆبونه‌وه و گردبوونه‌وه‌كان. 14. بڕیاردرا بە داخستنی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل.