كوردستانهەواڵ

رونکردنەوەیەک لەڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجەوە دەربارەی گرتە ڤیدۆییەکەی سامان حسێن بڵاوی کردوەتەوە 

بەڕێزان دۆستان ودڵسۆزانی شاری هەڵەبجە و کەمئەندامان
بەداخەوەهەرێمی کوردستان وجیهان بەبارودۆخێکی دژواردا تێپەڕدەبێت ،بەتایبەت بۆکەمئەندمان دژوارترە.
بۆیەلێرەوە دەڵێین کەمئەندامان بەگشتی و کەمئەندامانی هەڵەبجە زۆر پێویستیان بەهاوکاری هەیە. بۆیەوەک ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە هانامان بۆحکومەت و کۆمپانیاکان و دەزگا خێرخوازیەکان و سەرمایەدارەکان بردوە، بەڵام وەک پێویست ئاوڕ لەڕێکخراوەکەمان نەدراوەتەوە و بەدەم داواکەمانەوە نەهاتون ،بۆیەئەگەر ببیستن وببینن کەمئەندامێک لەهەڵەبجەوە بڕوا بۆسلێمانی بەپێ لاتان سەیرنەبێت . وەبەدڵنیاییەوە لەوحاڵەتەقورسترمان هەیە ،بەڵام خەڵکی هەڵەبجە بەبەرزی عیزەتی نەفسیانەوە ناسراون و قسەناکەن،
بۆیە لێرەوە ڕای دەگەیەنین کە:-
۱-ئەوکەمئەندامەی کەلەڤیدێۆکەدا دەردەکەوێت نەخەڵکی هەڵەبجەیەو نەدانیشتوی هەڵەبجەیە ،پێشتریش چەنجار لەلایەن ڕێکخراوەکەمانەوەهاوکاری کراوە .
۲ٓ- بەداخەوەنەدەبوو کاک سامان وشەی هەڵەبجەی کۆن بەکاربهێنێت و هەستی ئێمەبریندار بکات.
۳- بەپێویستی دەزانم لێرەوەسوپاسی ئتو کەسایەتی و دەزگایانە بکەم کەلەم کاتی ڤایرۆسی کۆرۆنایەدا هاوکاریان کردوین :-
۱- دەزگای خێرخوازی بەخشین بە ۱۰۰ بەش خۆراک.
۲- کاک شێخ تاهیر شێخ عزالدین بە ۲٥ بەش خۆراک.
۳- کاک ئاسۆ حاجی محمد بامۆکی بە ۲٥ بەش خۆراک .
رێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە
۲٦/۳/۲۰۲۰

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close