جیهانڕاپۆرتهەواڵ

سه‌روه‌ت و سامانی به‌شار ئه‌سه‌د بلۆکرا

باسک نێت

ئەنجومەنی فیدڕاڵی سویسرا ڕایگەیاند، بڕیاریداوه‌ بە بلـ.ـۆككردنی سه‌روه‌ت و سامانی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشوی سوریا و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، كه‌ كۆتایی ساڵی ڕابردوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌د ڕوخێنرا.

دەشڵێت، ڕێوشوێنەکانیان بۆ دڵنیابوونە لەوەی هیچ پارەیەکی به‌شار ئەسەد و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی نه‌چێته‌ دەرەوەی سویسرا، پێش ئەوەی پشکنینی دادوەری بۆ بکرێت سەبارەت بە سه‌رچاوه‌ی پاره‌كه‌ و ئەگەر لە ئایندەدا دەربکەوێت ئەو پارەیە سەرچاوەی نایاساییە، سویسرا هەوڵدەدات بۆ گەڕاندنەوەی بە شێوەیەک کە سودی بۆ گەلی سوریا هەبێت.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close