كوردستانهەواڵ

پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دوای جەژن بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دوای جەژن بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت.

باسک نێت
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشی دووەمی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دوای جەژن دەست بە رێکارە کارگێڕییەکان دەکرێت و لە نزیکترین کاتدا بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت کە بڕەکەى 20 ملیار دینارە.


ئاماژە بەوەشکراوە، 10 ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، شەش ملیار دینار بۆ پارێزگای هەولێر و چوار ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دهۆکە دانراوە.
ماوەی چەند رۆژێکە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لەلایەن سایلۆی گەرمیانەوە دەستیپێکردووە و بڕیارە 75 هەزار تۆن گەنم وەربگیرێت، بەڵام بەهۆی نەبوونی کارمەندەوە، بەشی سەرەکیی سایلۆکە کاری پێناکرێت، هەربۆیە نزیکەی 40 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close