
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 19 سه‌نت دابه‌زیوه كه ده‌كاته 0.2%ی نرخه‌كه‌ی و به 87.19دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، ئاینده‌ی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكاش 35 سه‌نت و به‌ڕێژه‌ی 0.4% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 83.12 دۆلار.
نه‌وتی خاوی برێنت و ته‌كساسی ئه‌مریكا له كۆتایی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023ه‌وه له هه‌فته‌ی پێشودا له به‌رزترین ئاستی خۆیان جێگیر بون، له‌كاتێكدا به‌شداربوانی بازاڕ كاریگه‌ریی هێرشه‌كانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانیایان بۆ سه‌ر پاڵاوگه‌كانی ڕوسیا له‌سه‌ر دابینكردنی نه‌وتی خاو هه‌ڵسه‌نگاند.
تایبه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ستی كڕیارانی ئاسیاش، پێوه‌ره‌كانی دۆلاری ئه‌مریكی بۆ پێنجه‌مین دانیشتنی له‌سه‌ریه‌ك به‌رزبونه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی داتاكانی ئه‌م دواییه ئاماژه‌یان به خۆڕاگری ئابوری ئه‌مریكا و به‌هێزبونی دۆلار كرد، به‌مه‌به‌ش تێچوی نه‌وت له‌سه‌ر ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ی كه دراوی دیكه‌یان هه‌ڵگرتوه زیاتر ده‌كات و به‌ناچاری خواسته‌كانیان لاواز ده‌بێت.