كوردستانهەواڵ

لەکەرکوک منداڵێکی تازە لەدایکبوو دۆزرایەوە

باسک نێت – کەرکوک

دۆێنێ شەو لە نزیک مەزارگەی ئیمام جابر لەقەزای داقوقی باشوری کەرکوک، منداڵێکی تازە لەدایکبوو دۆزرایەوە.

بەپێی زانیاریەکانی باسک نێت : دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لەدۆزینەوەی منداڵەکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە، لەئێستادا بۆ نەخۆشخانەی قەزاکە گوازراوەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان منداڵەکە کچە و چەند کاتژمێرێکە لەدایکبووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close