
مەسعود پزشكیان:
هەندێک کەس بەردەوام پێداگری لەسەر شەڕ دەكەن؛ ئەمە رێک ئەوەیە کە ئیسرائیل دەیەوێت
باسک نێت
مەسعود پزشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت، هەندێک کەس بەردەوام پێداگری لەسەر شەڕ دەكەن، ئەمەش رێک ئەوەیە کە ئیسرائیل دەیەوێت، ئەگەر زۆرمان لێبکەن بۆ خۆڕادەستکردن، شەڕ دەکەین، پاشەکشە ناکەین و سەریش دانانەنوێنین، بەڵام کاتێک دەتوانین مافەکانمان مسۆگەربكەین، بۆچی درێژە بە ململانێ بدەین، ئەوە خواست و ویستی ئیسرائیلە.
مەسعود پزشكیان لە بەشێكی تری چاوپێكەوتنێكەی كە تەلەفیزیۆنی ئێران بڵاویكردووەتەوە، ئاماژە بەوەدەكات، بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێنینەوە، دەبێت بزانین چی دەکەین، کەی شەڕ دەکەین، کەی ئاشتی دەکەین و کەی بە سادەیی خەریکی کار و باری خۆمان بین لەکاتێکدا ئەوانیش خەریکی کار و باری خۆیانن.
ئێمە بە توندی بەرگری لەو یاداشتنامەیە دەکەین کە واژۆمان کردووە، نها یەک بڕگەم بۆ بهێننەوە کە تێیدا خۆمان رادەست کردبێت.
پزشكیان پرساری ئەوەشی كردووە، ئایا چین و ویلایەتە یەکگرتووەکان دۆستن؟ چین گەورەترین رکابەری ئەمریکایە، بەڵام ئەی بۆچی بەشەڕ نایەن؟ چونكە چین سەرنجی لەسەر کاری خۆیەتی و رۆژ بە رۆژ بەهێزتر دەبێت.
لە بەشێک لە گەرووەکەدا، بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئێمە پابەند نەبووین، بۆیە ئێمەش رێکارمان گرتە بەر.
لە گەرووەکەدا، رووبەڕووبوونەوەی سەربازیمان لەگەڵ ئەو کەشتییانە دەستپێکرد کە سەرپێچیی ڕێنماییەکانیان کردبوو. کەچی هەندێک کەس دێن و رایدەگەیەنن کە ئێمە ناپاكین یان رێککەوتنەکهمان جێبەجێ نەکردووە.




