بزووتنهوهی ئیسلامیعێراقكوردستاننوسەرانهەواڵ
بۆردی ڕۆژنامەنووسانی بزووتنەوە: كلك ئەوانەن بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە دەبنە جاشكەوشی ساختەكاریی

بۆردی ڕۆژنامەنووسانی بزووتنەوە:
كلك ئەوانەن بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە دەبنە جاشكەوشی ساختەكاریی
بۆردی ڕۆژنامەنووسانی بزووتنەوە وێڕای جەختكردنەوە لە ساختەكاریی ئەلكترۆنیی و دیزانینێكی پێشوەختە بۆ چەند لایەنێك بە توندیی وەڵامی ئەو سیاسییە سەرسەرییانە دەداتەوە كە هێرش دەكەنە سەر ئەو لایەنانەی بە بەڵگەوە ساختەكاریییەكانیان ئاشكرا كرد.
بۆردی رۆژنامەنووسانی بزووتنەوە ئەو كەسە هیچ لەباردانەبووانە خەبەر دەكاتەوە كە بزووتنەوەی ئیسلامیی و لایەنە زوڵملێكراوەكان بە كلكی دەسەڵات دەزانن، باش بزانن ئەوان بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە و بە خۆڵكردنەچاوی خەڵك و شەقام و ڕای گشتیی ڕێكەوتون لەگەڵ دەسەڵات و بەشدارن لە دیزاینەكەدا و هەرگیز هێزی ئەوە نین هێندە متمانەی خەڵك بەدەست بهێنن.
ئێمە لە بۆردی رۆژنامەنووسانی بزووتنەوە بەو ئەڵقەلەگوێیانە دەڵێین هێرش و پەلاماری سەگوەڕیی خۆتان و پەیجە سوكەكانتان ڕابگرن مەكەونە هەڵەیەك كە تا ئەژنۆ خۆتان و بەرژەوەنییەكانتان لەقوڕنێن.
باش بزانن بزووتنەوەی ئیسلامی ئەو هێزە نییە بە دوو مناڵەوردكەی هەڵتۆقیوی ناو گەمەی بازرگانیی و سووخۆریی لەكەدار بكرێت و بتانەوێت سوكایەتیی پێبكەن.
ئەگەر بزووتنەوەی ئیسلامیی لە زمانی پیستان پارێزراو نەبێت دڵنیابن دەكەونە بەردەم توڕەیی هەزاران پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگر و خەڵكی بەشخورای ئیسلامخواز و خەڵكی بەشەرەف.
دوا قسەمان بۆ زمانشڕێكی ناسیاسیی بەناو ئۆپۆزسیۆنێش ئەوەیە سەگوەڕیی پەیجەكانی ببەستێت كە سوكایەتیی بە لایەنەكان و بزووتنەوەی ئیسلامیی كردووە و بە دووباڵ ناوی بردووە دەنا لە لێشاوی توڕەیی ئێمە دەرناچن.
بۆردی ڕۆژنامەنووسانی بزووتنەوە
سلێمانی
٢٠٢٤/١٠/٢٤