جیهانعێراقهەواڵ

ژمارەیەک ئاوارەی لوبنان گەیەندرانە خانەقین

 

ژمارەیەک ئاوارەی لوبنان گەیەندرانە خانەقین

باسک نێت – خانەقین

کەمێک لەمەوپێش ژمارەیەک خێزانی ئاوارەی لوبنان گەیشتنە قەزای خانەقین.

بەپێی زانیارییەکان، ١٠ خێزان گەیشتوون و ژمارەیان نزیکەی ٥٠ کەس دەبێت.

خێزانەکان بە سەر چەند ماڵێکدا دابەش دەکرێن تا شوێنی مانەوەیان بۆ دیاری دەکرێت.

عێراق پێشتر دەرگای بۆ ئاوارەکانی لوبنان کردەوە کە بەهۆی شەڕەوە وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە

بڕیار وایە بەشێک لەو خێزانانە لە سنووری پارێزگای کەرکووک نیشتەجێ بکرێن.

 

 

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close