ئێران وادەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات
“عێراقیش دەگرێتەوە”
باسک نێت
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری سەرچاوە عێراقییەکانەوە بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی گروپەچکدارەکانی نزیک لە خۆیان لە عێراق ئاگادار کردووەتەوە کە پێدەچێت ئیسرائیل لە ماوەی هەفتەیەکدا وەڵامی هێرشە موشەکییەکەی ئەم دواییانەی ئێران کردیە سەر ئیسرائیل بداتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی رۆژنامەکە، کۆماری ئیسلامی “ئاماژەی زۆر نەرێنی” پێگەیشتووە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕازیکردنی ئیسرائیل بۆ وەڵامنەدانەوەی هێرشەکەی ئێران شکستی هێناوە.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هۆشدارییان داوە بە هاوپەیمانەکانیان لە عێراق کە بە وریاییەوە هەڵسوکەوت بکەن، بەتایبەتی ئەگەر هێرشێکی ئیسرائیل پێگەی گروپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق بکاتە ئامانج.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە