كوردستانهەواڵ

سێ بومەلەرزە لە قەزاى چەمچەماڵ روویدا

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە سێ‌ بومەلەرزە قەزای چەمچەماڵیان هەژاند، كە گۆڕەكانیان لە نێوان 3 پلە بۆ 3.7 پلە بوە بە پێوەری رێختەر.
بەرێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە قەزای چەمچەماڵ سێ‌ بومەلەرزە لە كاتژمێرەكانی  08:36 خولەك و 09:11 خولەك و 09:26 خولەك رویانداوە.
رونیشكراوتەوە، بومەلەرزەكان گوڕەكانیان 3.7 و 3.1 و 3 پلە بوون بە پێوەری ڕێختەر.
بەپێی بەیاننامەكەی كەشناسی، بومەلەرزەی یەكەم لە دوریی 12 كم  لە چەمچەماڵ و 33 كم لە كەركوك بوە، دووەم لە دوریی 11 كم لە چەمچەماڵ و 35 كم لە كەركوك و سێیەمیش لە دوریی 12 كم لە چەمچەماڵ وە 36 كم لە كەركوك بوە، بێجگە لە چەمچەماڵ لە كەركوك و قەرەهەنجیریش هەست بە بومەلەرزەكان كراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close