جیهانهەواڵ

ئیسرائیل سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسـی ئازادكرد


بزووتنەوەی حەماس ئازادکردنی عبدولخالق نەتشەی راگەیاند کە یەکێکە لە سەرکردەکانی بزووتنەوەکە و لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا، سەربازانی سوپای ئیسرائیل هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکەی و دەستگیریان کرد.

حەماس لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەی وەبیرهێناوەتەوە کە عبدولخالق نەتشە لە تەواوی ژیانیدا بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ لە زیندانەکانی ئیسرائیلدا بووە، هەرچەندە باری تەندروستیشی باش نییە، بەڵام چەندین جار لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە بەشێوەی کاتی بەندکراوە.

 “بەندکردنی کاتی” یەکێکە لەو سزایانەی کە ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان پەیڕەوی دەکات کە ماوەکەی لەنێوان یەک بۆ شەش مانگدایە، ئەگەر لەو ماوەیەشدا بڕیار لەسەر ئەوە بدرێت کە بەندکراوەکە مەترسی لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل دروستکردووە، ئەوا دادوەری سەربازی دەتوانێت تەنانەت بەبێ هەبوونی هیچ بەڵگەیەکی تاوانیش ماوەی بەندکردنەکە بۆ پێنج ساڵ درێژ بکاتەوە.

بەپێی سەرچاوە فەرمییەکانی فەڵەستین زیاتر لە پێنج هەزار بەندکراوی فەڵەستینی لە بەندینخانەکانی ئیسرائیلدا هەن، لەو ژمارەیەش ٢٣٠یان تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە و نزیکەی ٥٠٠شیان بەندکراوی کاتین. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close