كوردستانهەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم وەڵامی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە دەداتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، کاوە علی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە، لێدوانی داوە کە گوایە وەزارەتی ناوبراو بودجەی ڕوبەروبوونەوەی کۆرۆنا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خەرجناکات، بۆیە بە پێویستیان زانیوە ئەم رونکردنەوەیە بڵابکەنەوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، لەئێستادا کەرەنتینەکردن  لە پارێزگای ھەڵەبجە نیە بۆیە تەمویل بۆ کەرەنتینەکردن وەستاوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرباری داواکردنی چەند جارەی وەزارەتی ناوخۆ، تا ئێستا لیستی ناوی ئەو کەسانەی کە کەرەنتینەکراون لە پارێزگای ھەڵەبجە، نەگەڕێنراونەتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ و پاشان بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم راشیگەیاندووە، لە وەزارەتی تەندروستییەوە سەرجەم پێویستی و خەرجیەکانی تایبەت بە چارەسەرکردن و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە دابیندەکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close