ئابووریجیهانهەواڵ

نرخی نەوت بەرزبوونەی تۆمارکرد

ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت و خاوی ئەمریکاش لە چاو دوو ڕۆژی ڕابردودا بەرزتر بووەتەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٣٦ دۆلار و ٢٨ سەنت.

بەهۆی لاوازی بۆرسە و بازاڕی وزەوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، نرخی نەوت تا ڕادەیەک بە جێگری مابۆوە، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی نیسان، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٣٦ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوە کراو و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٣٤ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

 ئەوەش لە کاتێکدایە لە ماوه‌ى دوو رۆژی ڕابردوودا‌ نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهاندا تا ڕادەیەک بە نه‌گۆڕی مابۆوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لەبازاڕەكانی جیهاندا بە ٣٥ دۆلار و ١٨سەنت مامەڵەی پێوەكرا و، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی ئەمریكاش بە ٣٣ دۆلار و ٥٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لە سەرەتایی ئەم مانگەوە رێككەوتنەكەی ئۆپێك پڵەس كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەهۆیەوە رۆژانە ٩ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوت كەمكرایەوە، ئەمەش بووە هۆكاری جارێكیتر بەرزبوونەوەی نرخەكانی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close