كوردستانهەواڵ

له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژندا لەهەرێمی کوردستان 20كه‌س بونه‌ قوربانی

لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، حەوت روداوی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگای سلێمانی رویاندا و بەهۆیەوە (20) کەس بونە قوربانی.

باسک نێت

سێ روداوی هاتوچۆ لە قەزای سەیدسادق رویانداوە و بەهۆیەوە (11) هاوڵاتی بریندار بون کە برینی سێ کەسیان سەختە و لە ژێر چاودێری پزیشکدا ماونەتەوە، هاوکات لە سەر ڕێگەی گوندی ژاڵەی سەربە ناحیەی تانجەرۆ لە روداوێکی هاتوچۆی دیكەدا دو کچ بریندار بون.

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە؛ لە روداوی یەکەمدا كە لە گەڕەکی کەلار،ئوتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئەڵتیما منداڵێکی تەمەن (12) ساڵانی شێلاوە و منداڵەکەش رەوانەی نەخۆشخانەکراوە.

ڕوداوی دوەمی قەزای كەلار، لە گردەگۆزینە ڕویداوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون بەهۆی لە دەستدانی کۆنترۆڵییەوە زیانی بە دار و ژینگەی نێوان هەردو شەقامەکە گەیاندوە و بەهۆیەوە شۆفێری ئوتۆمبێلەکە برینداربوە.

هاوكات بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر شەقامی سەرەکی هەواری شار بەهۆی نەشارەزایی و تیژڕەوییەوە، ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و چوار کەسی دیكە برینداربون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close