كەش و هەواكوردستانهەواڵ
لە هەرێمی کوردستان گەرما 12 پلە نزمدەبێتەوە
هەرچەندە لە کۆتاییەکانی مانگی ئایارداین، بەڵام هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک پلەی گەرمای نزمکردووەتەوە، بەجۆرێک نزمترین پلەی گەرما لە هەندێک ناوچەی شاخاوی دەگاتە خوار 10 پلەی ژێر سفری سیلیزی.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ “ھاتنی بارستە ھەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکەمان پلەکانی گەرمای بە نزیکەی 11 تاوەکو 12 پلە نزم کردەوە”.
سەبارەت بە کەشوهەوای سەنتەری پارێزگاکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەروەها دەڵێ “لە 15 پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە”.
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەم فێنکییە بەو زووانە کۆتایی دێت، چونکە “کاریگەری ئەو بارستە ھەوا فێنکە تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە