تەندروستی

سلێمانی.. ئەمڕۆ نەخۆشخانەی شۆڕش کەرەنتینى لەسەر هەڵدەگیرێت

دواى کەرەنتین کردنى بۆ ماوەى 48 کاتژمێر، بڕیارە ئەمڕۆ جارێکى دیکە نەخۆشخانەکە کەرەنتینى لەسەر هەڵبگیرێت و بەڕووى نەخۆشدا بکرێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا د.چالاک قادر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شۆڕش بڵاویکردەوە، پاش پاکردنەوە و ڕشاندنی نەخۆشخانەی گشتی شۆڕش و دڵنیابوونەوەی تەندروستی کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەکە و نەبوونی هیچ گرفتێک، بڕیار دراوە بەکردنەوەی نەخۆشخانەکە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەشەکانی فریاکەوتن ونەشتەرگەری  لە ئەمڕۆ وە بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوە دەبن.

 ئەمە دواى ئەوە دێت، لە دوو رۆژى رابردوو دا بەهۆى تووشبوونى سێ کارمەند بەکۆرۆنا، نەخۆشخانەى شۆڕش لەسلێمانى کەرەنتین کرا.

بەپێى دواین ئامار کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٤٦١) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٨٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها (٧١) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close