لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێن بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئیدارەی گەرمیان چەند بڕیارێكی دەركرد.
بڕیارەكان بریتین لە:.
یه‌كه‌م: ئه‌و تانكه‌رانه‌ی سوته‌مه‌نی ده‌گوێزنه‌وه‌و له په‌روێزخانه‌وه داخلی هه‌رێم ده‌بن، رێوشوێنی پێویستی ته‌ندروستی له‌به‌رامبه‌ر شوفێره‌كانیان ده‌گیرێته‌به و رێگا نه‌درێت شۆفێره‌كانیان كه ئێرانین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ركه‌ون له‌گه‌ڵ هاونیشتیامانیانی هه‌رێم، هاوكات مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ئاسایش و پۆلیس هاتووچۆ چاودێرییان ده‌كه‌ن تا شوێنی مه‌به‌ست.
دووه‌م: سه‌رجه‌م ئه‌و هاونیشتیمانییانه‌ی له‌ده‌روازه سنوورییه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و دانیشتووی شاره‌كانی هه‌رێمن له ر‌یگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ناوه‌كانیان گه‌یشتۆته ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌شێوه‌ی نووسراو گشتاندنیان بۆده‌كه‌ین بۆ قایمقامیه‌ته‌كان بۆئه‌وه‌ی رێكاری ته‌ندروستی پێویستیان له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر.
سێیه‌م: كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان پشتگیری له ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه له‌پێناو سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاونیشتیمانیاندا گیراوه‌ته‌به‌ر.
چواره‌م: له‌پێناو پاراستنی زیاتری هاونیشتیمانیاندا رێوشوینی پێوست له بازگه‌كانی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و حكومه‌تی عێراقی ده‌گیرێته‌به‌ر هێزی ئه‌منی زیاتر و تیمی ته‌ندروستی پێویست له‌و بازگانه‌دا جێگیر ده‌كرێت.
پێنجه‌م: ئه‌و هاونیشتیمانیانه‌ی له‌كۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه راسته‌وخۆ داخلی گه‌ره‌نتینه‌ی ته‌ندروستی ده‌كرین .
شه‌شه‌م: ریگه نادرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتیارانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عیراق له‌گه‌رمیانه‌وه داخلی هه‌رێم بن.
حه‌وته‌م: لیژنه‌كانی خۆپاراستنی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئاستی قائیمقامیه‌ته‌كان چالاكتر بكرێن.
ھەشتەم: را‌گرتن و هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رجه‌م كۆڕوكۆبونه‌وه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان.
نۆیە‌م: هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاری له‌ڕێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆئه‌وه‌ی هاونیشتیمانیان باشتر خۆپارێزی بكه‌ن له‌هه‌مبه‌ر مه‌ترسییە‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.