له درێژه‌ی هه‌وڵ و پلانه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له به‌یاننامه‌یه‌كی 3 خاڵیدا به واژی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ، كۆمه‌ڵێك رێنمایی ده‌داته هاووڵاتیان و داوای لێ ده‌كات، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن بن.
له خاڵی یه‌كه‌می به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له هاووڵاتیان كراوه، بۆ خۆپاراستن له په‌تای كۆرۆنا، ره‌چاوی رێنمایی و بڕیاره‌كانی حكومه‌ت بكه‌ن.
له دووه‌م خاڵی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، “داوا له هاووڵاتیان و دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، هاتوچۆكردن له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم كه‌م بكه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقیش تا ده‌توانن هاتووچۆ نه‌كه‌ن”.
هه‌رچی خاڵی سێیه‌می به‌یاننامه‌كه‌شه تایبه‌ته به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و تێیدا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، “سه‌باره‌ت به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌ت پارێزگای كه‌ركووك، داوا له هه‌موو هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ره‌چاوی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ن”.