كوردستانهەواڵ

پەرلەمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای ماف و ئەرکی نەخۆش دەدات

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش پەرلەمان بەردەوامی بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای لە ئەستۆکردنی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان دەدات و لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەش پەرلەمان دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای ماف و ئەرکی نەخۆش دەدات.

به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان:..

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌رۆى رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15/9/2020، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close