
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی دامەزراندن، ئەمڕۆ لیستی ناوی سێ یەكەمەكان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین.
باسک نێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وەزارەتەكەیان كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی وەزارەت ئەنجامدا بۆ هەنگاوە كۆتاییەكانی ئامادەكاری و هەماهەنگی بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی سەر بەشەكان لە دەرچووانی ساڵانی خوێندنی (2017 – 2018) تاوەكو (2022 – 2023)، كە وابڕیارە ئەمڕۆ لیستی كۆتایی ناوەكانیان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە