
سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان رایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی یەختە 60 كەسییەكە ڕزگاركراون، “بەڵام تاوەكو ئێستا نازانین چ وڵاتێك ڕزگاریكردوون و بۆ كوێ براون”.
بەكر عەلی، سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، بەشێك لەو هاوڵاتییانەی لەناو یەختەكەدا بوون، خەڵكی باشووری كوردستان و ڕۆژهەڵات بوون، بەڵام تاوەكو ئێستا ناسنامەیان دیار نییە.
هاوکات بە وتەی رەنج پشدەری، چالاکوانی بواری کۆچبەران، کۆچبەرەکان رزگارکراون، لەئێستاشدا بە کەشتییەکی گەورە گواسراونەتەوە بۆ ناو خاکی یۆنان بەسەلامەتی.
درەنگانی شەوی رابردوو، هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە نزیکەی 60 کۆچبەر کە زۆربەیان کوردن، لەنێوان یۆنان و ئیتاڵیا گیریان خواردووە و بەلەمەکیان کون بووە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە