ئابووریجیهان

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئاشکراکرا

🔸نرخی نەوتی برێنت لە کاتی داخستنی بازاڕەکان رۆژی هەینی 1 دۆلار و 17 سەنت بەرزبووەوەو بە 78 دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

🔹هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 1 دۆلار و 62 سەنت بەرزبووەوە و یەک بەرمیل بە 73 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

🔸بەوپێیەش نرخی نەوت زیانەکانی رۆژی پێنجشەممەی قەرەبوو کردبووەوە کە بەهۆی زیادبوونی قەبارەی بەنزین و گازوایلی کۆگاکراو لە ئەمریکا روویدابوو.

🔹جۆن کیلدۆف، دامەزرێنەری کۆمپانیای راوێژکاری (ئێگەین کاپیتاڵ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، “توندوتیژی و ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەرەی سەندووە کە بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close