
مالکی : هۆشداری ئەدات لەڕوودانی
كودەتا بەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق
باسک نێت
نوری مالیكی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە گردبوونەوەیەكی خێڵەكیدا لە پارێزگای بابل:
شەمشەمەكوێرەكانی تاریكی لە جوڵەدان بۆ كودەتاكردن بەسەر پرۆسەی سیاسی عێراقدا.
رێگە بە گەڕانەوەی دیكتاتۆریەك، رەگەزپەرەستی، تائیفەگەریی، گۆڕە بەكۆمەڵ و جەنگە بێماناكان نادەین.
پشت بە دەستور ببەسترێت بۆ ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵات لەرێگە سندوقەكانی دەنگدانەوە، سەردەمی تانك و پیلانگێڕی بەسەرچووە.
هەڵبژاردن ئەركێكی نیشتمانییە كە ناكرێت دوابخرێت و؛ هەر جۆرە دواخستنێكی بەواتای كۆتایهاتنی پرۆسەی سیاسی و دیموكراتییە.
بە بانگەشەو پروپاگەندە نیگەران مەبن، بە ئیرادەی گەلەكەمان بەرەو پێكهێنانی پەرلەمان و حكومەت دەڕۆین و پرۆسەی سیاسی دورە لە ئاڵنگاریی و فشارە دەرەكییەكان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




