جیهانهەواڵ

چوار سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون

لەمبارەیەوە میدیاکانی ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاشکرایان کرد کە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمب لە شاری ڕەفەح لە باشوری کەرتی غەززە چوار سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی میدیای ئیسرائیل، لە شاری ڕەفەح کۆمەڵێک سەرباز بەر تەقینەوەی بۆمب کەوتون و لە ئەنجامدا چوار سەربازی ئیسرائیلی کوژراون.

هەروەها لەڕوداوەکەدا هەشت سەربازی دیکە برینداربوون و بۆ چارەسەرکردن بۆ نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل گواستراونەتەوە.

جێی باسە ئەوە لەکاتێکدایە ئەو ناوچەیە بە سەلامەت دادەنرێت، بەڵام بۆمبەکە بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئیسرائیلدا تەقیوەتەوە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close