
سودانی سەرۆكی وەقفی سوننی لە پۆستەكەی لادا
باسک نێت
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە (بەخشینی) سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی (مشعان موحی خەزرەجی) لە پۆستەكەی.
سودانی ئەم بڕیارەی لەسەر بنەمای نوسراوی (مەجمەعی فیقهی عێراق)ی دەركردووە، كە ئەم مەجمەعەش لەلایەن خۆیەوە ناوی سێ كاندیدی پێشكەش كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی وەقفی سوننی لەشوێنەكەی مشعان خەزرەجی.
سودانی بڕیاریدا بە دانانی (عامر شاكر جەنابی) لە پۆستی سەرۆكی وەقفی سوننی (بەشێوەی وەكالەت بۆ ماوەی 6 مانگ).
سودانی فەرمانی بە سەرۆكی نوێی دیوانی وەقفی سوننی كردووە پەرە بە گوتاری میانڕەوی بدات و توندڕەوی ریشەكێش بكات و دامەزراوەكەی بەدوربگرێت لە هەر جۆرە بەكارهێنانێكی سیاسی یان بۆ مەبەستی هەڵبژاردن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




