جیهانهەواڵ

حە;ما.س خۆی بۆشەڕی درێژخایەن ئامادەدەکات

ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرانۆتی ئیسرائیلی بڵاویكردۆته‌وه‌ ،‌ پێشبینی دەکەن شەڕ لەغەززە بۆ چەند مانگێک زیاتر بەردەوام دەبێت لە ئێستادا لانیکەم 7500 ئەندامی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە شاری غەززەدان و ئامادەی شەڕن.

بەپێی قسەی ڕۆژنامەکە، ئەم وردەکارییانە لە میانی کۆنگرەیەکی نهێنی لە بەردەم لیژنەی دەرەوە و بەرگریی ئیسرائیلی ڕۆژی چوارشەممەدا هاتون.

میدیاکەی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتەکەیدا دەشڵێت؛حەماس ئۆپەراسیۆنی نوێی دامەزراندنی سەربازی ئەنجام دەدات و تونێلەکان دروستدەکاتەوە و لێکۆڵینەوە لە شەڕەکانی پێشو دەکات و تەقەمەنی ئامادە دەکات بۆ شەڕێکی درێژخایەن لە شاری غەززە و باکووری کەرتەکە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close