جیهانهەواڵ

سبەینێ ئەگەری ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا هەیە

دوای ڕاگرتنی ئەو دانوستانانەی کە لە قاهیرە بەڕێوەچوو، بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست لە کەرتی غەززە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ ڕایگەیاند، سبەینێ ئەگەری ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا هەیە.
لە درێژەی هەواڵێکی ماڵپەڕی “العربیة”ـدا هاتووە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە میانی چالاکییەکی کۆکردنەوەی پارەدا ڕایگەیاند، ئەگەری جێبەجێکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە هەیە، بەو مەرجەی حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بگەڕێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرچەندە لە سێ بۆنەی هاوشێوەدا خۆی لە قووڵبوونەوە لەم بابەتەدا بەدوور گرتووە، بەڵام بەپێی ئەوەی کە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر حەماس زیندانییەکان ئازاد بکات، سبەی ئاگربەست ڕوودەدات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە میسر داوای لە ئیسرائیل و حەماس کردووە کە نەرمی نیشان بدەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتەکانی ئیسرائیل بە گیراوانی فەڵەستینی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close