
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بونی مێرو له شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كان كارگه‌یه‌كی شیرینی داده‌خات.
شوان حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی سێی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی، لیژنه‌كه كارگه‌ی شیرینی سروشت له گه‌ڕه‌كی هه‌واری تازه‌ی شاری سلێمانی داده‌خات.
وتیشی: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ كارگه‌ی شیرینی سروشت و پشكنین بۆ ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له دروستكردنی شیرینیه‌كه‌دا به‌كاری ده‌هێنێن، ده‌ركه‌وتوه مێروه زیان به‌خشه‌كانی تێدایه و خاوه‌نه‌كه‌شی له دروستكردنی شیریندا به‌كاری هێناوه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كارگه‌ی شیرینی سروشت داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.