عێراقكوردستانهەواڵ

شۆفێران ئاگادار بن کامێراکان کەوتنە کار

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات کە لە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 23/01/2024 کاتژمێر 10:00 ی سەرلەبەیانییەوە کامێرا جێگیرەکانی ناو سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەونە بواری جێبەجێکردن و تۆمارکردنی سەرپێچی خێرایی.
داوا لەسەرجەم شۆفێرانی بەڕێز دەکەین پابەندی ئەو خێراییە دیاریکراوانە بن کە لەسەر شەقامەکان بۆیان دیاریکراوە بەپێی هێما و تابلۆکانی هاتووچۆ.
هەروەها وەک بەرچاو ڕوونیەک بۆ هەموو لایەک ئەم کامێرایانە سیستەمی پۆینت تو پۆینت نییە و بە سیستەمی یەک خاڵ خێراییەکان تۆمار دەکات.
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close