كەش و هەوا

كەش وهەوا

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەمڕۆ و سبەی كەشوهەوای ناوچە جیاجیاكانی هەرێم سەقامگیر دەبێت و پلەكانی گەرماش بەچەند پلەیەك روو لە بەرزبوونەوە دەكەن.

ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1-2 پلە بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنی. ئەوە كەشناسی بوومەلەرزەزانی ئەو زانیارییەی بڵاو كردووەتەوە.

هەروەها روونكراوەتەوە كە سبەی شەموو ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ دەبن.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆك : 15 پلەی سیلیزی
كەركوك : 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8پلەی سیلیزی
سۆران : 14 پلەی سیلیزی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close