عێراقكوردستانهەواڵ

وتەبێژى حکومەتى هەرێم هەرکات پارەکەی بەغداد گەیشت مووچەى مانگى 1ى فەرمانبەرانى پێ دابەش دەکرێت

پێشەوا هەورامانى- وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان: ناردنى پارەکەى بەغداد تەنها رێکاریى دارایى ماوە و هەر کات پارەکە گەیشتە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى هەرێم مووچەى مانگى 1ى فەرمانبەرانى پێ دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد “لەسەر ژمارەى فەرمانبەران هەموو وردەکارییەک دراوە بە لیژنەى چاودێرى دارایى عێراق و لەو چوارچێوەیەدا حکومەتى هەرێمى کوردستان هاوکار بووە”.

وتەبێژى حکومەت رایگەیاند ناردنی ئەو 618 ملیار دینارەى کە حکومەتى عێراق بڕیارى ناردنیداوە بۆ هەرێمى کوردستان تەنها رێکارییە داراییەکانى ماوە و هەر کات پارەکە خرایە سەر هەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى هەرێم مووچەى مانگى 1ى فەرمانبەرانى پێ دابەش دەکرێت”.

سەبارەت بە چارەنووسى سێ مووچە نەدراوەکەى ساڵى پاریش، پێشەوا هەورامانى دەڵێت “ستەمێکە لە فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان کراوە و قەرزە لەسەر حکومەتى فیدراڵى و لەو بارەیەوە سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان نامەیەکى ئاراستەى سەرۆکوەزیرانى عێراق کردووە بۆ خەرجکردنى ئەو سێ مووچەیە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close