ئەمریکا هۆشداریەکی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکانی عێراق
باسک نێت
چەند سەرچاوەیەکی ئگەمنی:
دوای هێرشی سەر بنکەی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، بە مووشەکی کاتیۆشا، ئەمریکا لە ڕێگەی حکوومەتی عێراقەوە پەیامێکی توندی ئاراستەی گرووپە چەکدارەکان کردووە.
ئەمەریکا هەڕەشەی لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق کردووە، لە ئەگەری بەردەوامبوونیان لەسەر ئەو کردەوانە، هێرش دەکاتە سەر سەرکردە و بەرژوەندییە بازرگانییەکانیان.
ئەمریکا، ئەو گرووپانەی ئاگادار کردووەتەوە، لە ئەگەری فراوانکردنی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل، گرووپەکان و سەرکردە باڵاکانیان ڕووبەڕووی “چارەنووسێکی قورس” دەبنەوە.
سەرەتای ئەم مانگە، گرووپە چەکدارەکانی عێراق بە سێ مووشەکی کاتیۆشا، هێرشیان کردە سەر بنکەی سەربازیی ڤێکتۆریای هێزەکانی ئەمریکا، کە دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە