ڕاپۆرتكوردستانهەواڵ

لە هەرێمی کوردستان،(7607) وێستگەو (1437) بنکەی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی و تایبەت هەن

وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان:
(100%)ی ئامێرەکانی دەنگدان گەیشتونەتە
ئۆفیسەکانی کۆمیسیۆن لە هەرێم
(15)ی مانگ بنکەکانی دەنگدان وەردەگرین

باسک نێت
ئەیسەر یاسین، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند:
(100%)ی ئامێرەکانی پرۆسەی دەنگدان، گەیشتوونەتە کۆگای ئۆفیسەکانی کۆمیسیۆن لە هەرێمی کوردستان، تەنها تاقیکردنەوەی ئامێرەکان ماوە.

لە هەرێمی کوردستان،(7607) وێستگەو (1437) بنکەی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی و تایبەت هەن.

لە هەموو بنکە و وێستگەکانی دەنگدان، ئامێری یەدەگ هەیە، بۆ ئەوەی لەکاتی لە کارکەوتن یان کارنەکردنی ئامێرەکان، پرۆسەکە نەوەستێت و بەکاربهێندرێن.
🔹تا پێش (11)ی مانگ، راهێنانی سەرجەم کارمەندان تەواو دەبێت، (15)ی مانگ بنکەکانی دەنگدان وەردەگرین، دواتر دەست بە دابەشکردنی ئامیرەکان و تاقیکردنەوەیان دەکەین.

رۆژی(18-10-2024) دەنگدانی تایبەت و(20-10-2024) دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close