حەقتانە لە بزووتنەوە دەترسن
ناحەقتان. نییە دەترسن لە بزووتنەوەی ئیسلامیی بەتایبەت بۆ ئەم هەڵبژاردنە كە لێدانی دڵی ئێوە و نەیارەكانی ئەخاتە سەر نمرە سەد و نەوەد و هەشت و چەندین. كورسی دەباتەوە
تۆ بڕوانە هەندێك گەمژە و كۆیلە و حیزب بە مناڵومەزن و پەیجی قۆڕ و تۆڕی سێبەری نانخۆر چۆن بە ڕاست و چەپ دژی بزووتنەوەی ئیسلامیی بوختان بڵاو دەكەنەوە و كۆمێنت دژی ئەم حەرەكە دەنوسن و كەوتونەتە گیانەڵا كە بزووتنەوە كورسی ناهێنیت و دەنگیان دەسوتێ و ئەم قسە گەنجەفە و سایلانە.
كوڕە مناڵ تا بزووتنەوە هەبوو تۆ لە چ ژێر جێگە و كونە خشتێكدا قەیلولوت دەكرد ئاخر سەر و بیچمەكانتان. لە سەرەوە و خۆشتان لە خواری قاچیانەوە باش دەزانن بە بوونی بزووتنەوە هەندێك دەبنە پڕپۆڵە و باشیش دەزانن ئەم حیزبە خاوەنی چ هێز و هیوایەكی گەورەیە بۆ خزمەت بە ئاین و ژیانی خەڵك هەر بۆیە باش دەترسن تەنانەت كورسییەكیش بێنیت.
وەڵا باش بزانن ئەو دەورانە بەسەر چوو لە نەبوونی بزووتنەوەدا هەندیك قەڵەو بن یان بەسەر چوو ڕۆژگارێك پەرلەمان خاڵی بوو لە نوێنەرانی خۆنەفرۆشی بزووتنەوە بە بلۆك و سەفقە و ئەجێندا دژ بە داد و ژیانی خەلك و مسوڵمانان.
✍️ئاری عەبدولەتیف✍️ باسک نێت