بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕابەرەکەیەوەشانازی ئەکات
مانگ کە خۆی درەوشاوەبێت پێویست بە ئیشارەت ناکا بۆی!
لێرەو لەوێ دەنگی لورەلوردێت بۆ ئەوەی کەسایەتی ڕابەری ئێمە بخەنە کەوانەی پێکان و مەبەستەگڵاوەکانیان!
پەیجە بێ دایک و باوکەکان کە چۆنێتی دروست بوونیان ئاگادارین،ئەوانە چەن دانەیەکن،ڕیشەی دروست بونیان زۆر ڕوون و ئاشکرایە،
بزووتنەوەی ئیسلامی شانازی بەڕابەرەکەیەوە ئەکات،تاکە سەرکردەی گەلی کوردستانە هەڵویستی مێژووی خۆی و حزبەکەی شاهیدی بۆ دەدەن..
چ دەوڵەتان و چ حزبەکان زۆرێکیان و بەناو دۆستەکانیش لەوەتی هەین لەسەنگەر بوون بۆ شکاندن و خستنی بەڵام ئەو باکی نەبووەو لە بەر ڕەشەباو تەرزەی نەیارەکانیدا وەک شاخەکان بێ باک و قارەمانانە وەستاوە،
بزووتنەوەی ئیسلامی لە سەرەتای دروست بوونیەوە تا هەنووکە خەڵکێک ئاوس بووە بە نەش و نماو گەشە سەندنی بەو داخەوە مردوون و بزووتنەوە هەر بزووتنەوە بووە گوێی بەسەگ وەڕو قەڵەم جاشەکانیش نەداوە بزووتنەوە نەکەوتووەو نەمردووە.
ئێمە قەت نەهاتووین بێ مێژوو بێ شەرعێتو بێ ناسنامەبین وەک ووتم مانگ کە ڕوون بوو ئیتر ئەوە پەنجەی ئاماژەی ناوێ ئەوانە قیڕوو قاوەکەن کە نین ئەوانەی کە مەقاشی دەستی نۆکەران و بێگانە پەرستەکانن بۆیە باکمان نیە نەک جارێ لەسەنگەرمان بن سەدان جار بێنەوە سەرەڕێ هەر ئێوەشکاون و بێ دایک و باوک و ناسنامەن،
(کاک محمدی حاجی محموود)لە یەکێک لە بیرەوەریەکانیا ئەڵێ:
شەش پێشمەرگەی بزووتنەوەی ئیسلامی بەسەر (گردەگڕە)وە بوون لیوایەکی یەکێتی چواردەوری گرتبوون بۆیان نەدەگیرا داوای هاناو هاوکارییان لە ئێمە دەکرد!
بەڕای ئێوە لەو کاتانەدا نەمان دەتوانی شەڕی(پەک)یان(دیموکرات)یان هەرکەس و گروپێکی تر بکەین نەمان دەتوانی پەلی دووژمنان بگرین و بیان هێنینە سەرخاک و نیشتمانمان ئێستە خێرە بە لێدووانێکی شێخ و ڕابەری ئێمە کێچ کەوتۆتە کەوڵتان وادەزانن هەنگوینتان لە کلۆری دارا دۆزیوەتەوە کوێران فریاناکەون دێن و بازرگانی پێوەدەکەن و بۆ لایک و کۆمێنت گەلێ کە هەموویان هەر لە خۆتان دەوەشێنەوە قسەو جنێوی ناشرین بە کەسایەتی بەرزی ئێمەدەوترێ لە بەر خاتری مانشێتی درۆی ئێوە!
جا ئێوە هەر لەسەنگەری باتڵ و دۆڕای خۆتانابن ئێوە هەر بەبێ مێژوو بێ ناسنامە بمێننەوە
ئێمە ڕیشەی قوڵمان وەک دار بەڕووی کێوەکان لە قوڵایی زەوی دایەوە
بە دووسێ دەم هەراشی فەیسبوکەوان و گیزە گیزی مێش و مەگەز لە ڕێگەو کاروان دواناکەوین و وەک پشکۆیەکین بەیەک شنەبا ڕۆشن و گەش و سور دادەگیرسێین،شێخ و ڕابەری ئێمە زۆر لەوە گەورە ترە.
سیروان جلال
٢٤/٨/٢٠٢٤