كوردستانهەواڵ

له‌ هه‌ولێر 33 كامێراى نوێى تۆماركردنی تیژڕه‌ویی کەوتنەکار

له‌ هه‌ولێر 33 كامێراى نوێى تۆماركردنی تیژڕه‌ویی کەوتنەکار

باسک نێت – هەولێر‌
دوای ئه‌وه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، 33 كامێرای نوێی تۆماركردنی تیژڕه‌ویی له‌ هه‌ولێر جێگیركرد، له‌ كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌وه‌وه‌، كامێراكان چالاك بوون و ده‌ستیان به‌ تۆماركردنی سه‌رپێچییه‌كان كرد.

له‌ 33 شه‌قامی سه‌ره‌كی و گرنگی شاری هه‌ولێر، كامێری نوێی تۆماركردنی تیژڕه‌ویی و سه‌رپێچییه‌كان به‌مه‌به‌ستی زیاتر وشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان و سه‌لامه‌تی شۆفێران جێگیركراون و پرۆسه‌كه‌ش له‌ 13ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌چووه‌، هاوكات له‌ شه‌وی رابردوو به‌ دیاریكراوی كاتژمێر 12:00، كامێرا جێگیره‌كان چالاك كراون و ده‌ستیان به‌ تۆماركردن كردوە.

به‌پێی زانیارییه‌كانی باسک نێت، ئه‌و كامێرانه‌ی جێگیركراون، پێشتر به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی ماوه‌ی نۆ ڕۆژ تاقیكراونه‌ته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه‌، هاوكات كامێراكان شێوه‌یه‌كی نوێیان هه‌یه‌ و جیاوازن له‌و كامێرانه‌ی پێشتر جێگیركراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close