عێراقهەواڵ

بەشێک لە دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی دادەمەزرێن

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، داوادەکەین دەرچووانی بەشی پزیشکی گشتی لە کۆلێژی پزیشکی فۆڕمى دامەزراندن پڕبکەنەوە.

باسک نێت

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکانی ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری تەندروستی، فەرمانگەی پلاندانان و گەشەپێدان، داوای لە دەرچووانی بەشی پزیشکی گشتی ساڵی 2022-2023ى زانکۆکانی عێراق کردووە، فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەنەوە.

باسی لەوەشکردووە، داخوازیی بۆ دامەزراندن لە رێگەی فۆڕمی ئەلکترۆنییەوە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەو مەبەستەش ماوەی 15 رۆژ فۆڕمە ئەلکترۆنییەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە، بۆ هەر کەسێک کە خواستی دامەزراندنی هەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close