
میدیاکانی حوسییەکان باس لە هێرشی ئیسرائیل دەکەن بۆ سەر شاری سەنعا. کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە ئیسرائیل زیاتر لە 10 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری سەنعای پایتەختی یەمەن ئەنجامداوە.
کەناڵی ئەلحەدەس هەروەها هەواڵی بیستنی هەشت تەقینەوە لە ڕۆژئاوای سەنعای ڕاگەیاند.
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند کە هێرشەکان بۆ سەر پایتەختی یەمەن هاوکاتە لەگەڵ وتارێکی فەرماندەی حوسییەکان.
پێشتریش هێزی ئاسمانی ئیسرائیل چەندین جار فڕۆکەخانەی سەنعا و وێستگەکانی کارەبا و کۆگای چەک و پێگەکانی کۆنتڕۆڵکراوی تاقمی حوسییەکانی کردبووە ئامانج.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




