سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا کلیلی سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان دەکەن.
باسک نێت
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری فۆرن ئەفێرز ئاماژەی بەوە کرد، لە دوو دەیەدا پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق سەرەڕای ئەو ئاڵەنگارییانەی لەبەردەمیدا بووە بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.
دەشڵێت، “پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ستراتیژی هەردوو وڵاتەکە بنیادنراوە.”
ئەوەشی خستە روو، عێراق و ئەمریکا پێکەوە شەڕی تیرۆریان کردووە و پێکەوە کاردەکەن بۆ دووبارە بنیادنانەوە سوپای عێراق و ئەمڕۆ عێراق پێویستی بە پارێزگاری هاوبەشەکانی هەیە تاوەکو بچێتە قۆناغێکی ستراتیجی ترەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە