عێراقكوردستانهەواڵ

وەزارەتی دارایی عێراق: هەر کاتێک لیستی مووچەمان پێگەیشت ئێمەش مووچە دەنێرێن

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لە کاتێکدا دەبوو لە رۆژی 25ـی ئایار لیستی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم ئامادە بکرایە، بەڵام تا ئێستا لیستی مووچەیان بەدەست نەگەیشتووە.دەشڵێت، ” کەی لیستەکەمان بە دەستگەیشت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرین”.

باسک نێت
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بەگوێرەی یاساکانی وەزارەتی دارایی بۆ پارەدارکردنی هەرێم پێویستبوو، لە رۆژانی 25 تا 29ـی هەموو مانگێک لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغدا بنێردرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی ئایار بۆ وەزارەتی دارایی نەنێردراوە ، ئەوەش رێگرە لەوەی کە بتوانن پارەی مووچە بخەنە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر، چونکە تا لیستی مووچە بەشێوەی مانگانە نەنێردرێت ناتوانن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close