
ئێران چەندین چەکی سەرسوڕهێنەر لە چین وەردەگرێت
باسک نێت
میدیا جیهیانییەکان:
باس لەوە دەکرێت کە ئێران لەگەڵ چین لە دانوستاندایە بۆ وەرگرتنی چەک، مووشەک، درۆن و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە بەرامبەر پارەی نەوتی هەناردەکراو بۆ چین.
ئێران و چین ساڵانێکە ڕێککەوتنێکی ستراتیژیی 25 ساڵەیان هەیە، کە بواری ئابووری و وەبەرهێنان لەخۆدەگرێت، و چین بەردەوام نەوتی ئێران دەکڕێت سەرەڕای سزا نێودەوڵەتییەکان.
ئەم دانوستانە نوێیە ئەگەر سەربگرێت، پەیوەندیی بە یەکلاییکردنەوەی قەرز و کڕینی چەکی پێشکەوتووەوە هەیە لە بەرامبەر نەوتدا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




