بانکى ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، یەدەگێکى زۆرى دۆلاریان لەبەردەستدایە و هەوڵى زیاتر دەدەن بۆ دابەزاندنى بەهاکەى بەرامبەر بە دینارى عێراقى.
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەمار حەمەد خەڵەف جێگرى پارێزگارى بانکى ناوەندىی عێراق بە ڕۆژنامەى سەباحى ڕاگەیاندووە، هەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە بۆ ئەوەی جیاوازی نرخی فەرمی دۆلار لەگەڵ بازاڕی رەش كەم بكەنەوە، پاڵپشت بەو یەدەگە زۆرەى دۆلار کە لەبەردەستیاندایە.
وتیشی: “عێراق خاوەنى زیاتر لە 100 ملیار دۆلارى یەدەگە و ئاسانکاریش دەکات بۆ تەواوى هاوڵاتیان بۆ کڕینى دۆلار بە نرخى فەرمى”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە