كوردستانهەواڵ

هۆكاری دواكەوتنی سەبەتەی ڕەمەزانی بۆ هاوڵاتیانی سلێمانی ئاشكرا بوو

باسک نێت

بەهۆى ئەوەى بەشێکى زۆر لە بریکارەکانى خۆراک خاوەنى کارتى بانکى نین، بەشەخۆراکیان پێنادرێت و بەمەش دابەشکردنى سەبەتەى خۆراکى بەسەر هاوڵاتییاندا دواکەوتووە.
کامەران فەتاح، بەڕێوەبەرى خۆراکى سلێمانى رایگەیاند؛ “هۆکارى دواکەوتنى دابەشکردنى بەشەخۆراکى مانگانەى هاوڵاتییان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە مانگەکانى پێشوو بریکارەکان ئەو پارەیەى لە هاوڵاتییانیان دەسەند بە کاش دەیانداینەوە، بەڵام ئێستا سیستمەکە گۆڕاوە و دەبێت ئەو کارە لەڕێی حسابى بانکییەوە ئەنجام بدرێت”.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە لە مانگى داهاتووەوە تەواوى بریکارەکان هەژمارى بانکییان بۆ دەکرێتەوە تا جارێکى دیکە دابەشکردنى بەشەخۆراکى مانگانە دوانەکەوێت، جەختیشى کردەوە کە بریکارەکانى خۆراک خۆیان لە درووستکردنى هەژمارەکانیان کەمتەرخەمن بۆیە کێشەى دواکەوتن روویداوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close