بەلەمێک بە دەیان کۆچبەرەوە ژێر ئاو کەوت و قوربانی هەیە
باسک نێت
میدیاکانی فەڕەنسا:
بەلەمێکی چووپی کۆچبەران کە لانیکەم ١٠٠ کۆچبەری تێدا بووە لە کەناڵی ئینگلیز نوقوومبوو و لەئێستادا ئۆپەراسیۆنێک بۆ رزگارکردنی کۆچبەرەکان دەستی پێکردووە.
پاسەوانی کەناراوەکانی فەڕەنسا
دوای ئەوەی بەلەمەکە لە کەناراوەکانی فەڕەنسا تووشی سەختی بووە و دواتر نوقومبووە، تا ئێستا دە کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە
ئەوەی ئاشکرا نەکراوه چەند کۆچبەر رزگار کراوە و چەند بێ سەرو شوێنە، بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە نزیکەی ١٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.
ناسنامەی کۆچبەرەکانیش تا ئێستا ئاشکرا نەکراون
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە